بە پێکهاتەیەکی سروشتی ددانەکانت سپی بکەرەوە

PM:11:58:14/05/2022

13356 جار خوێندراوەتەوە

زەردبوونی ددان یەکێکە لەو گرفتانەی هەمووان تووشی دەبن و سپیکردنەوە و لابردنی زەردییەکەشی ئاسان نیە، بۆیە زۆرکەس پەنا دەبەنە بەر بەکارهێنانی ماددەی کیمیایی و رێگەی دیکە کە هەندێكجار بێسود دەبێت.

بۆ ئەوەی بتوانیت ددانەکانت سپی بکەیتەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکیان پێبگات، ماڵپەڕی "الوطن" ئاماژەی بە شێوازێکی بەکارهێنانی زەیتی گوێزی هیندی کردووە کە یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە.

شێوازی بەکارهێنانەکەشی بەم جۆرە دەبێت:

فڵچەکەت بکەرە زەیتی گوێزی هیندییەوە و بیدە لە ددانەکانت و بۆماوەی ٥ بۆ ٢٠ خولەك پێوەی بهێڵە، دواتر فڵچەکەت تەڕ بکە و بیکەرە سۆدەی نانەوە و ددانەکانی پێبشۆ.