زۆرکەس لە کاتی رێکخستنی تاکی جلەکانیاندا، دەستدەکەن بە فڕێدان و لە ناوبردنی پۆشاکە
کۆنەکانیان، بەڵام هەندێک لەو پۆشاکانە یادەوەریی خۆشیان لەگەڵدا هەیە، هەر بۆیە
دەتوانن سوود لە کۆمەڵێک بیرۆکە وەربگرن و دووبارە بەکاریبهێننەوە.
ماڵپەڕی لایف
هەکی بەریتانی لە بابەتێکدا ئاماژەی بە حەوت شەش بیرۆکەی زیرەکانە کردووە بۆ
دووبارە بەکارهێنانەوەی پۆشاکە کۆنەکان، ئەوانیش:
یەکەم: تیشێرتە
کۆنەکان
هەموو تیشێرتە
کۆنەکان کۆبکەرەوە و پێکەوە بیاندوورەرەوە بەو جۆرە بەتانی سەر سیسەمی خەوەکەتی
لێدەردەچێت، کە هاویان دەتوانرێت لەبری کڕینی بەتانی تەنک ئەو بیرۆکە بەکاربهێنیت.
دووەم: کراسی
کۆن
دەتوانیت لە
کراسە کۆنەکانت گۆشە یان سەرینی پێ دروست بکەیت، بەمجۆرە قۆڵەکانی لێبکرێتەوە و
هەڵبگێڕدرێتەوە و لە دیوی ناوەوەی بدورێتەوە و ئیسفەنج یان لۆکەی تێبکرێت، بکرێت
بە سەرین و لە ژووری دانیشتن دابنرێت.
سێیەم: جزدان
دەتوانرێت بە
کراسی کۆن جزدان یان جانتای قوماش دروست بکەیت، ئەویش بە بەکارهێنانی سەردەستی
کراس.
چوارەم: جانتای
بازاڕ
بە کراسی کۆن و
بۆینباخی کۆن دەتوانیت جانتای قوماش دروست بکەیت، لە بری عەلاگە ئەو جۆرە
جانتایانە بۆ بازاڕکردن بەکاربهێنیت.
پێنجەم:
دروستکردنی عەزی
دەتوانیت لە
کراسی پیاوان عەزی دروست بکەیت، شوێنی قۆپچەکانی بۆ بکەیت بە پشتوێن.
شەشەم: ژێر
دەرگا
بۆ رێگریکردن
لە چوونە ژوورەوەی تۆز و خۆڵ دەتوانیت لە پانتۆڵی کاوبۆی کۆن ژێر دەرگا دروست
بکەیت.
حەوتەم: کڵاو
دەتوانیت لە
چاکەتی کۆن کڵاوی وەرزی یان بەهارە دروست بکەیت.
ئ.ل