زرار نوێترین گۆرانی بڵاوکردەوە

PM:06:18:14/05/2022

1556 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەند زرار نوێترین کەمێک پێش ئێستا بەرهەمی هونەریی خۆی بەناوی "کزەی کۆچ" لە چەناڵی یوتیوبەکەی بڵاوکردەوە.

زرار لە لێدوانێکدا بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، "کزەی کۆچ" نوێترین کاری هونەرییەتی کە بە شێوەی دەنگ بڵاویکردووەتەوە، هۆنراوەی پشکۆ یاسینییە، ساسان سەمەدی کاری دابەشکردنی موزیکی بۆ کردووە، لەلایەن میرزا ئیزەدپەنا کاری میکس و ماستەرینگی بۆ بەئەنجام گەیەنراوە.

زرار لەدایكبووی شارۆچكەی سەنگەسەرە سەر بە قەزای پشدەر، دوای گواستنەوەی پشدەر لەلایەن حكومەتی عێراق كۆچیان كردووە بۆ شاری هەولێر، دواتر خۆی بۆ ماوەی چەند ساڵێك لە وڵاتی ئێران ژیانی بەسەر بردووە و ئێستاش لە وڵاتی بەریتانیا نیشتەجێیە، لە ساڵی ١٩٩١ دەستی بە کاری هونەریی کردووە، یەکەمین گۆرانی کە خۆی ئاوازای بۆ داناوە "دڵم تەنگە" بووە.

ئ.ل