پێدانی کافاین بە منداڵ تەندروستە؟

AM:08:32:07/05/2022

2796 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕێکی خۆراک ئاشکرایکردووە کە وەرگرتنی کافاین بۆ منداڵ پارێزراو نییە و ژیانی دەخاتە مەترسییەوە و ناێت تا تەمەنی ١٢ ساڵی بدرێت بە منداڵ.

ماڵپەڕی کلیڤلاند کلینک، بابەتیکی پزیشکێکی پسۆڕ لە هۆرمۆنەکانی مرۆڤدا، بەناوی "ڕۆی کیم"ـی بڵاوکردووەتەوە، پزیشکەکە ئاشکرایی کردووە کە منداڵان زۆر هەستیار دەبن بە کاریگەری کافاین، لە تەمەنە کەمەکاندا زۆر مەترسیدار و ژەهراوییە بدرێت بە منداڵ."

پزیشکەکە هەندێک لە کاریگەرییەکانی کافاینی ئاماژەپێداوە ئەگەر بدرێت بە منداڵ، کە ئەمانەن:

- لێدانی دڵی نائاسایی

- راڕایی

- وشکبوونەوەی جەستە

- سکچوون

- بەرزی فشاری خوێن

- بێ جەوی

- بێ ئۆقرەیی و چالاکی زۆر

- پەرکەم

-تێچوونی خەو

- نارەحەتی لە گەدەدا

پسپۆڕەکە لە درێژەی قسەکانیدا، وتی" لەوانەیە بڵێیت خۆ منداڵەکەم قاوە ناخواتەوە، بەڵام دەبێت ئاگاداربیت چونکە کافاین تەنیا لە قاوەدا نییە، لە هەندێک خواردنی وەک( چا، شۆکۆڵاتەی گەرم، هەندێک جۆر لە شیرینی، بنێشت و خواردنەوە گازییەکانشدا بوونیان هەیە، بۆیە نابێت تا تەمەنی ١٢ ساڵی منداڵ هیچ کافاینێک وەربگرێت".

ر.ئ