ئەو خانمانەی قژیان لوولە زیاتر لە خانمانی قژ بەدەست بژبوونەوە و پپچڕان و تێکچوونی قژیانەوە دەناڵێنن، بە جۆرێک ناچار دەبن زوو زوو قژیان بشۆن، کە ئەمەش زیان بە قژەکەیان دەگەیەنێت، هەر بۆیە گرنگە بزانن چۆن پارێزگاریی لە قژیان دەکەن و بە جوانی دەیهێڵنەوە.
ماڵپەڕی purewowی ئەمریکی لەوبارەیەوە حەوت هەنگاوی خستووەتە ڕوو بۆ پاراستن و جوانکردنی قژی لوول، ئەوانیش:
یەکەم: ئەگەر دەتەوێت شەوان قژت بشۆیت، ئەوا پێنج کاتژمێر پێش نوستن قژەکەت بشۆ، بۆ ئەوەی بە قژی تەڕەوە نەخەویت، بۆ بەیانییەکەی قژ بە جوانی دەوەستێت.
دووەم: شامپۆی شێدارکەرەوە بدە لە قژەکەت، بۆ ئەوەی چەوری و تۆزی قژەکە لە بنبێخەوە لێبێتەوە.
سێیەم: نەرمکەرەوە "کۆندیشنەر" بۆ قژەکەت بەکاربهێنە.
چوارەم: خاولی گونجاو بۆ وشککردنەوەی قژەکەت بەکاربهێنە.
پێنجەم: کرێمی تایەت بە رێککردنی قژی لوول بەکاربهێنە.
شەشەم: قژەکەت بکە بە دوو بەشی یەکسانەوە و لە سەری تاڵەکانەوە بۆ بنبێخی سەرت شانەی بکە.
حەوتەم: زەیتی تایبەت بە قژەکەت بەکاربهێنە، بە جۆرێک بەیانییەکەی کەمێک زەیت بخەرە دەستەکانتەوە و بیدە لە قژەکەت بە شێوەی شانەکردن بۆ ئەوەی قژەکەت بریقە و جوان دەربچێت.
ئ.ل