گرنگیدان و
خزمەتکردنی قژ یەکێکە لەو هەنگاوانەی پێویستە رۆژانە پەیڕەو بکرێت بۆئەوەی قژ بە پڕی
و جوانی بمێنێتەوە، یەکێك لە زەیتەکانیش بۆ قژ زەیتی رۆزمێرییە.
ئەم زەیتە
تایبەتمەندی دژە هەوکردن و دژە میکرۆبی هەیە بۆیە هەڵبژاردنێکی باشە بۆ ئەو
کەسانەی کە کێشەکانی پێستی سەریان هەیە وەك خورانی سەر و کڕێش، هەروەها
تایبەتمەندی دژە هەوکردنی تێدایە کە بەسوودە بۆ هاندانی گەشەی قژ و بەهێزکردنی
تاڵەکان و درێژ بوونیان، وەك لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "لوبنان ٢٤"دا
باسکراوە.
بۆ ئەمەش دەتوانیت
بیکەیتە شامپۆی شۆردنی قژتەوە، یخود لەگەڵ ئالۆڤێرا تێکەڵی بکەیت و بیدەیت لە قژت
و بۆماوەی ٣٠ خولەك پێوەی بهێڵیت ئینجا بیشۆیت.