یەکێک لە گرفتە
باوەکانی بەشێک لە خەڵکی قڵیشانی پاژنەی پێیانە کە بەهۆی بەرکەوتنی بە تەنی زبر و
ئاوەوە دروست دەبێت، دەتوانن سوود لە رێگە سروشتییەکان وەربگرن بۆ نەمانی ئەو
گرفە.
ماڵپەڕی لوبنان٢٤ لە
بابەتێکدا سێ رێگەی سروشتیی خستووەتە ڕوو بۆ نەمانی قڵیشانی پاژنەی پێیەکان،
ئەوانیش:
یەکەم: ئاو خواردنەوەی
زۆر
پێویستە بەردەوام رێژەیەکی
زۆر لە ئاو بخۆیتەوە تا لەم رێگەیەوە رێگری بکەیت لە ووشکبوونەوەی پێست، چونکە یەکێک
لە هۆکارەکانی قڵیشانی پێست بریتییە لە کەمبوونەوەی ئاو لە جەستەدا.
دووەم: ئاوی لیمۆ
ئاوی لیمۆ بڕیکی زۆر
مادەی ترشیی تێدایە، ئەم ترشەش دەبێتە هۆی تواندنەوە و لابردنی خانە وشک و مردووەکان،
هەر بۆیە دەتوانیت رۆژانە ئاوی لیمۆ بکەیت بە قاچتدا.
سێیەم: بەکارهێنانی کرێمی
قاچ
یەکێکی تر لە کاریگەرترین
چارەسەرەکان بریتییە لە چەورکردنی قاچەکانت بە کرێمی تایبەت، ئەم چەورکەرانە شێداریی
بۆ پێستەکەت دەگەڕێننەوە و دەبنە هۆی لابردنی قڵیشاویەکەی.
ئ.ل