بەم شەش رێگەیە منداڵەکەت فێربکە سوود لە جەژنانەکەی ببینێت

PM:10:14:02/05/2022

5024 جار خوێندراوەتەوە

جەژنانە بەیەکێک لە جوانترین یادگارییەکانی منداڵی دادەنرێت،دڵخۆشی دەخاتە دڵی هەموو منداڵێکەوە، بۆیە ئەمە هەلێکە بۆ ئەوەی فێری منداڵەکەت بکەیت چۆن بتوانێت سوود لە پارە وەربگرێت، چەند رێگەیەکیش هەیە دەتوانیت فێری بکەیت چۆن بتوانێت پارە کۆبکاتەوە.

ماڵپەڕی "ئەل- یوم سابع" ئەو ڕێگەیانەی یارمەتی منداڵەکەت دەدات سوود لە پارەی جەژنانە ببینێت، ئەمانەن:

١. دابەشکردنی جەژنانەکەی و هەندێکی هەڵبگرێت و هەندێکی خەرج بکات.

٢. وا لە منداڵەکەت بکە جەژنانەکەی خەرج نەکات و پێکەوەبچن بۆ گەشتێک رێگەی بدە لە گەشتەکە خەرجی بکات.

٣. پارەی جەژنانەکەی بۆ بدە بە کۆرسێکی فێربوون یان تەرفیهی و گەشتکردن.

٤. دەتوانیت پارەکەی بۆ کۆبکەیتەوە و جلوبەرگی دڵخوازی خۆی بۆ بکڕیت.

٥. دەتوانیت ئامێرێکی ئەلکترۆنی بۆ بکڕیت کە خۆی حەزی پێیەتی.

٦. ئەگەر زانیت ژەنانەی منداڵەکەت زۆربووە، ئەوا هەندێک پارەی خۆتی بخەرە سەر و ئاڵتوونی بۆ بکرە.

ر.ئ