ماسکی پەتاتە بۆ لابردنی پەڵەی سەر پێست

PM:08:45:01/05/2022

14780 جار خوێندراوەتەوە

بۆ چارەسەری پەڵە و رەنگبوونی پێست دەتوانن سوود لە کەرەستە سروشتییەکان وەربگرن، یەکێک لەوانەش پەتاتەیە کە چارەسەری ئەو گرفتە دەکات.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی "الیوم السابع"دا ئاماژە بەوەکراوە، پەتاتە یەکێکە لە چارەسەرە سروشتییەکان بۆ کرانەوەی پێست و کەمکردنەوەی رەنگبوون و پەڵەی پێست، بۆ ئەمەش دەتوانیت ئاوی پەتاتە دەربهێنیت و بە لۆکە بیدیت لە روخسارت وبۆماوەی سێ چارەك پێوەی بهێڵیت دواتر بە ئاو بیشۆیت.

رۆژانە ئەم ماسکە دووبارە بکەرەوە تا دەبینیت لەماوەیەکی کەمدا ئەنجامەکەی دەرکەوتووە.