دەرکەوتنی چرچی هێڵی دەوری دەم چەندین هۆکاری هەیە لەوانەش بەساڵاچوون، ئەمەش
وادەکات ژنان هەست بە دڵەڕاوکێ و بێزاری بکەن بۆ چارەسەری ئەمەش دەتوانن سوود لە
چەند پێکهاتەیەکی سروشتی وەربگرن.
بۆ چارەسەری چرچییەکانی دەوری دەم دەتوانن سوود لە بەکارهێنانی جێڵی سەبار
وەرگرن وەك لە بابەتێکی ماڵپەڕی " pulse"دا
باسکراوە.
جێڵی سەبار:
جێڵی سەبار چەندین ماددەی گرنگی تێدایە وەك گلیسرین و کاربۆناتی سۆدیۆم کە خواردن
دەدەن بە پێست، ئەمەش وادەکات پێست گەشاوە بێت و چرچی و هێڵی کەم ببێتەوە.
بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین سوودیش بڕێك جێڵی سەبار بدە لە دەوری دەمت و
بۆماوەی ٣٠ خولەك پێوەی بهێڵە، دواتر بە ئاو بیشۆ.