ڤیدیۆ.. رزگارکردنی منداڵێک سەری لە شیشی پەنجەرەی ماڵەکەیان گیری خواردووە

PM:10:02:28/04/2022

2372 جار خوێندراوەتەوە

لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا گرتە ڤیدیۆی منداڵێک بڵاوبووەتەوە، کە پیاوانی فریاکەوتن سەرقاڵی رزگارکردنی ژیانی ئەو منداڵە بچوکەن سەری لە شیشی پەنجەرەی شوقەکەیان گیری خواردووە.

بەگوێرەی ئیماراتی ئەمڕۆ، ئەو منداڵە تەمەنی تەنیا چەند مانگێک دەبێت جەستەی لە دەرەوەی پەنجەرەی ماڵەوەیان هاتووەتە دەرەوە بەهۆی سەرییەوە کە بە شیشی پەنجەرەکەوە گیربووە منداڵەکە لە باڵەخانەکە نەکەوتووەتە خوارەوە.

پیاوانی فریاکەوتن بە هێمنی و لەسەرخۆییەوە سەرقاڵی رزگارکردنی منداڵەکەن، لە کۆتاییدا منداڵەکە بە سەرکەوتووی ژیانی لە مردن رزگارکرا.

ئ.ل