شێوازی بەکارهێنانی مۆز بۆ درێژبوونەوەی قژ

PM:09:10:28/04/2022

12060 جار خوێندراوەتەوە

بەشێکی زۆر لە خانمان ئارەزوو دەکەن قژێکی درێژیان هەبێت یان قژیان بە زووی درێژبێتەوە، بۆ ئەوەش دەتوانن سوود لە پێکهاتە سروشتییەکان وەربگرن بۆ زوو درێژبوونەوەی قژ وەک مۆز.

ماڵپەڕی لەیالینای لوبنانی ئاماژەی بە شێوازی بەکارهێنانی مۆز کردووە بۆ زوو درێژبوونەوەی قژ و نەمانی گرفتەکانی تری قژ وەک وەرین و مخۆرکە و بژبوونی قژەکە.

کەرەستەکانی:

مۆزێک

دوو کەوچکی گەورە زەیتی گوێزی هیندی

کەوچکیکی گەورە هەنگوین

ئامادەکردنەکەی:

سەرەتا مۆزەکە بە چەتاڵ ورد دەکرێت و دەپلیشێنرێتەوە، دواتر کەرەستەکانی تری تێکەڵ دەکرێت تاکو شێوەی هەویرێکی لێدەردەچێت.

گیراوەکە دەدرێت لە بنبێخی قژەکە و بۆ ماوەی ١٥ خولەک پێوەی دەبێت، دواتر بە ئاو و شامپۆی تایبەت بە جۆری قژەکەت دەشۆرێت، هەفتەی دوو جار دووبارە بەکاریبهێنە، ەل ماوەی مانگێکدا هەست بە گۆڕانکارییەکەی دەکەیت.

ئ.ل