چوار هەڵە وادەکەن رووبەری شوقەکەت بچوکتر دەربکەوێت

PM:07:52:28/04/2022

8868 جار خوێندراوەتەوە

هەندێک کەس لە شوقەی بچوکدا دەژین، شێوازی رازاندنەوە و دانانی کەرەستەکانی ناوماڵ بە جۆرێک دادەنێن رووبەری شوقەکە بچوکتر دەردەخات، هەر بۆیە گرنگە بزانن چۆن کەرەستەکانی ماڵیان رێکدەخەن بۆ ئەوەی شوقەکەیان گەورە و فراوان دەربکەوێت.

ماڵپەڕی ئینسایدەری بەریتانی لەو بارەیەوە ئاماژەی بەو هەڵانە کردووە کە رووبەری شوقە بچک دەکەنەوە، لەوانەش:

یەکەم: ئەساسی بچوک بۆ ناوماڵ هەڵدەبژێرن، دەبێت ئەساس قەبارەکەی ئاسایی بێت نەک بچوک.

دووەم: فەرش و راخەری بچوک هەڵدەبژێرن، واباشترە راخەرێک بێت هێندەی رووبەری ژوورەکە بێت.

سێیەم: گڵۆپی دانراو بەکاردەهێنن بۆ رازاندنەوەی ماڵ، کە ئەمش رووبەرێک دەگرێت، باشترە گڵۆپی سەر مێز دابنێن.

چوارەم: ئاوێنەی هەڵە هەڵدەبژێرن، لە سوچ و دیواری ماڵدا ئاوێنە هەڵدەسن کە وادەکات رووبەرەکەی بچوکتر دەربکەوێت.

ئ.ل