چوار هەنگاو بۆئەوەی پێستێکی گەشاوە و گەنجت هەبێت

AM:11:42:28/04/2022

12376 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەیەکی زۆر لە کچان بەدوای رێگەی باش و تەندروستدا دەگەڕێن بۆئەوەی بتوانن پێستیان بە پاکی و گەشاوەیی بهێڵنەوە و رێگە لە پیربوونی بگرن.

ماڵپەڕی "الیوم السابع" ئاماژەی بە چوار هەنگاوی گرنگ کردووە کە دەبێت لە رۆتینی رۆژانەی گرنگیدان بە پێستدا هەبن بۆئەوەی

غەسولی دەموچاو:

غەسول یەکێکە لە گرنگترین هەنگاوەکانی گرنگیدان بە پێست، بۆیە دەبێت غەسول و پاککەرەوەیەکی بەهێز بۆ پێست بەکاربهێنرێت کە بۆ جۆری پێست گونجاوبێت.

تۆنەر:

تۆنەر یەکێکە لە باشترین پاککەرەوەکانی پێست، کە کونیلەکان پاكدەکاتەوە و رێگە لە گەورەبوونیان دەگرێت.

کرێمی شێدارکەرەوە:

کرێمی شێدارکەرەوە گرنگە لە رۆتینی گرنگیدان بە پیستدا هەبێت هەرچەندە پێست چەور یان وشڵ بێت، بۆیە دەبێت کرێمێك بەکاربهێنرێت کە گونجاوبێت بۆ جۆری پێست، چونکە هەموو جۆرەکانی پێست پێویستییان بە شێدارکەرەوە هەیە.

کرێمی دژەخۆر:

بەکارهێنانی کرێمی دژەخۆر یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکان کە پێویستە بۆ پارێزگاریکردن لە پێست، بۆیە باشتروایە کرێمی دژەخۆر بە پارێزگاری بە پلەی ٦٠ بۆ ٨٠ بەکاربهێنرێت، هەندێکجاریش واباشترە بە پلەی ١٠٠ بۆ پێست بەکاربهێنرێت بۆئەوەی رێگە لە دروستبوونی پەڵە بگیرێت.