ئارەزووی
مانەوە بە گەنجی بەتایبەت ڕوخسار خەونی هەموو کەسێکە، هەمووان هەوڵدەدەن هیچ نەبێت
ڕوخساریان نیشانەکانی پیریی پێوە دیار نەبێت، لەهەمان کاتدا جەستەیەکی تەندروست و ڕێکیان
هەبێت.
ماڵپەڕی
برایتسایدی بەریتانی لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هەندێک کەس هەیە گەنجتر لە
تەمەنی خۆیان دەردەکەن لە کاتێکدا زۆر کەس بە پێچەوانەوە روخساریان گەورەتر لە تەمەنیان
دەردەکەوێت و جەستەیەکی ناتەندروستیان هەیە.
مانەوەی
جەستە و ڕوخسار بە گەنجی دەگەڕێتەوە بۆ بارودۆخی دەروونی و شێوازی ژیانی کەسەکە، هەربۆیە
ئەم کارانە ڕێگری دەکەن لە زوو پیربوون:
یەکەم:
ڕێگریکردن و نەمانی سترێس و فشارە دەروونییەکان.
دووەم:
لەگەڵ ئەو کەسانەدا بە کە خۆشتدەوێن و گرنگیت پێدەدەن.
سێیەم:
کەمتر بخۆ و زیاتر بژی واتە کەمخۆری دایم خۆربە و گرنگی بە جۆرییەتی خۆراکەکانت بدە.
چوارەم:
مێشک ئارام بکەرەوە و لە بیرکردنەوەی نەرێنی بەدوربە.
پێنجەم:
دوربکەوەرەوە لە زۆر بەکارهێنانی کەرەستەکانی جوانکاری و زیاتر سروشتیی دەربکەوە.
شەشەم:
ڕێگە بدە هەموو ڕۆژێک ماوەی ١٥ خولەک تیشکی خۆرت بەربکەوێت.
حەوتەم:
جار جارە سەما بکە و گوێ لە موزیکی دڵخوازت بگرە.
هەشتەم:
هەمیشە کاتژمێرێک زوو تر بچۆرە جێگەی نوستنەکەتەوە و بخەوە.
نۆیەم:
بڕی ڤیتامین لە خۆراکەکانت زیاتر بکە.
ئ.ل