گیراوەیەکی سادە بۆ نەمانی چرچییەکانی روخسار

PM:12:36:26/04/2022

12196 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن یان بەهۆی کارتێکەرە دەرەکییەکان وەک تیشکی خۆرەوە پێستی روخسار زیاتر لە بەشەکانی تری جەستە چرچ دەبێت، زۆر کەس بۆ نەمانی پشت بە دەرزی بۆتۆکس دەبەستن، بەڵام دەکرێت بە گیراوەی سروشتیی چارەسەری ئەم گرفتە بکرێت.

ماڵپەڕی لەیالینای لوبنانی بۆ ئە ومەبەستە ئاماژەی بە گیراوەیەکی سادە کردووە کە یارمەتیدەرن لە نەمانی چرچییەکانی روخسار لە ماوەیەکی کەمدا.

کەرەستەکانی:

سپێنەی هێلکەیەک

کەوچکێک ئاوی لیمۆ

کەوچکێکی بچوک ئاوی گوڵ

ئامادەکردنەکەی:

سەرەتا سپێنەی هێلکەکە کەمێک بشڵەقێنە، دواتر لیمۆ و ئاوی گوڵەکەی بۆ زیاد بکە و جوان تێکی بدە.

روخسارت بشۆ و وشکی بکەرەوە و گیراوەکەی لێبدە، ماوەی نیو کاتژمێر پێوەی بێت، دواتر بروخسارت بشۆ و کرێمی شێدار کەرەوەی لێبدە، هەفتەی دووجار ئەم گیراوە بەکاربهێنە بۆ دەستکەوتنی ئەنجامی باش.

ئ.ل