چۆنییەتی بەکارهێنانی شووتی بۆ سپیبوونەوەی پێست

PM:09:15:25/04/2022

5092 جار خوێندراوەتەوە

شووتی دەوڵەمەندە بەو ماددە خۆراکییانەی کە یارمەتی سپیبوونەوە و گەشانەوەی پێست دەدەن و ئاستی بەرهەمهێنانی کۆلاجین زیاد دەکەن، بۆیە رێنمایی دەدرێت بەوەی شووتی بخرێتە رۆتینی گرنگیدان بە پێستەوە.
بۆ ئەم مەبەستەش ماڵپەڕی " watermelon" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە دوو رێگەی بەکارهێنانی شووتی کردووە بۆ گرنگیدان بە روخسار، کە یارمەتی سپیبوونەوە و شێداربوونەوەی پێستی روخسار دەدات، ئەوانیش:
بۆئەوەی بتوانیت سوود لە شووتی وەربگریت بۆ سپیبوونەوە و شێداربوونەوەی پێستت، دوو کەوچك ماستی یۆنانی لەگەڵ کەوچکێکی گەورە ئاوی شووتی تێکەڵ بکە، وەك ماسك بیدە لە روخسار و ملت و بۆماوەی ١٠ خولەك پێوەی بهێڵە دواتر بیشۆ.
ئەگەر پێستت هەستیارە ئەوا یەك کەوچك ئاوی شووتی لەگەڵ دوو کەوچکی گەورە مۆز تێکەڵ بکە، ئینجا بیدە لە روخسارت و بۆماوەی ١٠ بۆ ١٥ خولەك پێوەی بهێڵە، دواتر بە ئاوی گەرم بیشۆ.