بۆئەوەی قژت سپی نەبێت ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە

PM:10:30:24/04/2022

1620 جار خوێندراوەتەوە

سپیبوونی پێشوەختی قژ یەکێکە لەو حاڵەتانەی کە زۆر کەس پێوەی دەناڵێنن، بۆ کەمکردنەوە و بەدووربوون لەم حاڵەتەش گرنگە هەر لە گەنجییەوە چەند رێنماییەك پەیڕەو بکەن.
ماڵپەڕی "الیوم السابع" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە پێنج رێنمایی گرنگ کردووە کە یارمەتیدەرن بۆ کەمکردنەوەی سپیبوونی پێشوەختی قژ، بەم جۆرە:
١. دووربکەوەرەوە لە دڵەڕاوکێ و قەلەقی، چونکە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن ئەمەش وادەکات تاڵەکانی قژ سپی ببن.
٢. واز لە جگەرە کێشان بهێنە، چونکە پەیوەندییەکی بەتین هەیە لەنێوان قژی سپی و جگەرەکێشان.
٣. سیستمی خواردنی تەندروست پەیڕەو بکە بەتایبەت کە دەوڵەمەند بێت بە ئاسن و زینك.
٤. دووبکەوەرەوە لە بەکارهێنانی هەر کەرەستەیەك کە کیمیاییە و کاریگەریی زۆرە لەسەر پێست و قژ، وەك بۆیەی قژ و شامپۆ و هەر کەرەستەیەکی دیکە.
٥. قژت بە ئاوی پاك بشۆ چونکە ئاو سوڕی خوێن چالاك دەکات و خواردن بە رەگی تاڵە قژەکان دەدات.