بوونی پەڵە و تێکچوونی رەنگی روخسار یەکێکە لە گرفتە باوەکانی خانمان، کە
دەتوانن بە کەرەستەی سادە و لە ماڵەکانیان ئەم گرفتەیە چارەسەر بکەن، بۆ ئەمەش سوود
لە پەتاتە ببینن.
ماڵپەڕی لەیالینای لوبنانی لەو بارەیەوە ئاماژەی بە چۆنێتی بەکارهێنانی پەتاتە
کردووە بۆ نەمانی پەڵەی روخسار و سپیبوونەوەی.
کەرەستەکانی:
سەلکێک پەتاتەی کوڵاو
کەوچکێک شیری گیراوە
نیو کەوچک زەیتی زەیتوونیان هەر زەیتێکی تر
ئامادەکردنەکەی:
پەتاتەکە بەرگەکەی لێبکەرەوە و بە چەتاڵ وردی بکە، دواتر شیر و زەیتەکەی
تێکەڵ بکە و بەجۆرێک گیراوەیەکی شێوە هەویر دەربچێت.
سەرەتا روخسار بشۆرێت و وشکبکرێتەوە، ماسکەکە بدە لە روخسار و ماوەی ١٥
خولەک پێوەی بێت، رۆژانە دووبارەی بکەرەوە تا ئەو کاتەی پەڵەکان نامێنن و روخسار
بێخەوش و سپیدەبێتەوە.
ئ.ل