گرنگی بەکارهێنانی زەردەچەوە و ماست بۆ سپیکردنەوەی روخسار

PM:12:30:22/04/2022

7744 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی ماکیاژ و هۆکارە دەرەکییەکانی ترەوە ڕەنگی پێست دەگۆڕێت ویەک رەنگی نامێنێت، هەر بۆیە دەکرێت لە ڕێگەی بەکارهێنانی کەرەستەی سادە لە ماڵەوە پێستی ڕووخسار سپیبکرێتەوە.

ماڵپەڕی " العربیة"لە بابەتێکی تایبەت بە خانماندا ئاماژەی بە گیراوەیەکی سادە کردووە کە تەواوی کەرەستەکانی لە ماڵەکاندا دەستدەکەوێت و یارمەتیدەرە لە نەمانی کێشەکانی پێست و سپیکردنەوەی ڕووخسار، ئەویش بەکارهێنانی ماست و زەردەچەوەیە.

بەهۆی بوونی ماددەی دژە ئۆکسان لە زەردەچەوەدا کە دژە هەوکردنە و یارمەتیدەرە بۆ دەردانی ماددەی میلانین، پێست گەش و سپی دەکاتەوە.

کەوچکێکی چێشت ماست لەگەڵ نیو کەوچک زەردەچەوە لە دەفرێکدا بە جوانی تێکەڵ بکە، کەمێکی بدە لە پێستی دەستت تا بزانرێت هەستیاریت پێی نییە، دواتر بە فڵچە گیراوەکە بدە لە پێستی ڕووخسار و ملت.

بۆ ماوەی ١٠ خولەک پێوەی بهێڵەرەوە، دواتر بە ئاو بیشۆ، ئەم گیراوەیە هەفتەی دووجار بەکاربهێنە بۆ دەستکەوتنی ئەنجامی باش.