بەشێوەیەکی گشتی
لە مانگی رەمەزاندا سیستمی خۆراک گۆڕانکاریی بەسەردا دێت، جەستە زیاتر رووبەرووی
وشکبوونەوە دەبێتەوە، ئەمەش کاریگەریی لەسەر پێست دەبێت و رەنگە بریقە و گەشانەوەی
لەدەست بدات.
ماڵپەڕی
لەیالینای لوبنانی بۆ ئەو مەبەستە پێنج ڕێنمایی خستووەتە روو بۆ پاراستنی پێست لە
مانگی رەمەزاندا، ئەوانیش:
یەکەم: شەو و
رۆژ پێست شێدار بکەرەوە لە رێگای کرێمی تایبەت، بۆ ئەوەی لە وشکبوونەوە پارێزراو بێت.
دووەم: گرنگی بە
خواردنەوەی ئاو و ئەو خۆراکانە بدە کە رێژەی ئاویان زۆرە.
سێیەم: گرنگی بەو
خواردنانە بدە کە ڤیتامینی تێدایە، سیستمی خواردنت زۆر سوێر و چەور نەبێت.
چوارەم: بەیانیان و شەوان پێش خەوتن پێست خاوێنبکەرەوە بە پاککەرەوەی تایبەت،لە هەمان کاتداهەفتانە یەک جار تەقشیری بۆ
بکە بۆ ئەوەی لە خانە مردووەکان رزگاری بێت.
پێنجەم: راهێنانی
وەرزشی لە یاد مەکە، رۆژانە بەلای کەمەوە ٢٠ خولەک وەرزشی سوک بکە، چونکە
کاریگەریی لەسەر سوڕی خوێن هەیە و پێست جوانتر دەکات.
ئ.ل