بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی
بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان
وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
كاور 21/3 - 19/4
ئەگەر دەتەوێت ئەمڕۆ بەشداری
لە هەر ئیشێکی خۆبەخشدا بکەیت، ڕەنگە دەرفەتت بۆ بڕەخسێت بەڵام دەبێت سوودی لێ وەربگرتیت
ئەمڕۆ بۆت دەردەکەوێت کارکردن بۆ نیشتمان و بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگا زۆر گرنگە.
گا 20/4 - 20/5
ئەمڕۆ بەتەواوی گونجاو
نییە بۆ واژۆکردنی هیچ گرێبەستێکی نوێ، جا چ پەیوەست بێت بە بەرنامەیەکی نوێی وەبەرهێنانەوە،
دانوستان یان گۆڕینی هەژماری بانکی، هەر بۆیەوریابە تێنەگەیشتنێک لە هەندێک شت چاوەڕواننەکراوە.
دووانە 21/5 - 21/6
ڕەنگە ئەمڕۆ نامەیەکت
لە بانکەوە پێ بگات، وریابە و باوەڕ بە هەموو زانیاریەکانی ناوەوەی مەکە، زۆربەی پیتەکانی
نامەی لەم جۆرە هەڵەی تێدایە، زیاتر لە جارێک هەژمارەکەت بپشکنە بۆ دڵنیابوون لەوەی
کە ئەم نامەیە راستە.
قرژاڵ 22/6 - 22/7
لەوانەیە بیر لە گۆڕینی
شوێنی نیشتەجێبوونت بکەیتەوە یان هیچ نەبێت ماڵت بگۆڕیت یان بە گواستنەوەی بۆ
خانوویەکی باشتر یان بە نوێکردنەوەی بە شێوەیەکی گشتی، بیرۆکەی گەشتکردن بە شێوەیەکی
سەیر کۆنترۆڵت دەکات لەوانەیە لەناکاو بڕیاربدەیت بۆ شوێنێک لە دەرەوەی وڵاتەکەت سەفەر
بکەیت.
شێر 23/7 - 22/8
چاوەڕێی ماوەیەکی گرنگ
بن، دەبێت بە گەشبینی و متمانەبەخۆبوون کە دەتوانیت لە توانای خۆتدا مامەڵەی لەگەڵ
بکەیت، مەبن بە ژێر کاریگەری بیرورای کەسانی تر و نەهێڵین لە بیروباوەری خۆتان بێ
کاریگەرتان بکەن.
فەریك 23/8 - 22/9
ئەمڕۆ پێشبینی دەکرێت
کە هەندێک کەس بناسیت و پاش ماوەیەک ببن بە نزیکترین هاوڕێت، ڕەنگە بۆ ماوەیەکیش لە
هاوڕێ دێرینەکانت دوور کەویتەوە، ئەمەش ڕەنگە بێزارت بکات و دڵتەنگت بکات، بەڵام ڕەنگە
ئەم حاڵەتە لە دەرەوەی کۆنترۆڵی تۆدا بێت.
تەرازوو 23/9 - 22/10
ڕەنگە ئەمڕۆ بتەوێ جیاواز
بژیت، بۆیە بەتەواوی شێوازی ژیانت دەگۆڕیت، دڵ و مێشکت ئەمڕۆ ڕێک نین، بۆیە وادیارە
سەرقاڵە پێش هەر کردارێک بە بێدەنگی بیر لە کێشەکانت بکەوە.
دووپشك 23/ 10-21/11
ئەمڕۆ سەرسامیت کاتێک
هاوپیشەیەک بیرۆکەیەکی جیاواز و نوێت پێ دەڵیت هەرچەندە تۆ بە جۆش و خرۆش و چالاکیت،
بەڵام لە هەمان کاتدا سەرلێشێواوو کەمێک کێشەت تێدەکەویت، لە خۆت ببینە بۆ دەربڕینی بیرۆکەکانت.
كەوان 22/11 - 21/12
واز لە ئامانج و ویستەکانت
مەهینە، تۆ نیگەرانی لەبارەی گەشتی یارەوە و بەردەوام پەرۆشی بۆی، تۆ سەرقاڵ و نیگەرانیت،
گەشبین بە بۆ ئەوەی لە دڵەڕاوکێ یان سترێس ڕزگارت بێت، لەگەڵ هاوڕێکانت بڕۆ بۆ یانەکە
و وەرزشە دڵخوازەکەت ئەنجام بدە.
گیسك 22/12 - 19/1
ئەمڕۆ هەست بە بەهێزتربوون
دەکەیت، بۆیە بەبێ دوودڵی یارمەتی ئەوانەی دەوروبەرت بدە هەروەها لەوانەیە ئەمڕۆ هەست
بکەیت کە هەموو ئەو دەسەڵات و ئەگەرە پێویستانەت هەیە بۆ سەرکەوتن لە پیشەکەت یان
ژیانی تایبەتیدا.
سەتڵ 20/1 - 18/2
تۆ لە هەموو بارێکدا ژیرانە
کار دەکەیت و هەر کێشەیەکت هەیە هەوڵ دەدەی بە خێراترین کات چارەسەرێک بدۆزیتەوە
چونکە باوەڕت وایە بە تێپەڕبوونی کات بە دڵنیاییەوە خراپتر دەبێت.
نەهەنگ 19/2 - 20/3
هەڵە بچووکەکان زۆرجار
نیشاندەری پەلەکردنن، بۆیە هەوڵبدەن بە خێرایی بارودۆخەکە دەستنیشان بکەن بۆ ئەوەی
شتەکان خراپتر نەبێت، هاوبەشیکردن بە دروست کراوی، پشوویەک بدە و وەک پێویست بخەوە
بۆ ئەوەی ئامادە بیت بۆ گەڕانەوە بۆ سەر کار .