بە وێنە.. زاناکان هێلکە دایناسۆڕێکیان لە سکی تیمساحێکدا دۆزیەوەتەوە

PM:08:42:21/02/2022

15292 جار خوێندراوەتەوە

زاناکان پاشماوەی تیمساحێکیان دۆزیەوەتەوە کە تەمەنی بۆ ٩٣ ملیۆن ساڵ دەگەڕێتەوە و لە ٪٣٥ی جەستەی ماوەتەوە و ددانەکانی هیچی لێنەهاتووە، لەکاتی پشکنینیدا بۆیان دەرکەوتووە هێلکە دایناسۆڕێک لەناو سکیدا ماوەتەوە.

ماڵپەڕی "زە میرەر"ـی بەریتانی لە هەواڵێکدا باسی تیمساحێک دەکات کە زاناکان دۆزیویانتەوە، تەمەنی بۆ ٩٣ ملیۆن ساڵ دەگەڕێتەوە و هێلکەی بێچووە دایناسۆڕ لە سکیدا بووە.

لە راپۆرتێکدا هاتووە ئەم تیمساحەکە درێژییەکەی دوو مەتر و نیو بووە و وا لە بڕوادان بەهۆی لافاوەوە گیانی لەدەستدابێت.

هەروەها دەوترێت تیمساحەکە لە %٣٥ جەستەی و ددانە تیژەکانی ماوەتەوە، زاناکان بەهۆی تیشکی X و سکانەری سێ دوورییەوە پشکنینیان بۆ کردووە.

یاریدەدەری سەرنوسەری ئەم توێژینەوەیە بەناوی " جۆسێف بێڤت" رایگەیاند " یەکەمین پشکنین لە ساڵی ٢٠١٥ دا کرا، سەرەتا ئێسکەپەیکەرێکی شیوە مریشکمان دۆزییەوە کە بە قولاپەوە کرابوو، دەستبەجێ بیرمان بۆ دایناسۆڕ رۆشت."

هەروها وتی " تیمساحەکە بەهۆی لافاوەوە کەوتۆتە ناو قوڵاییی رووبارێکەوە."

زاناکان باوەڕیان وایە بەهۆی ئەوەی چواردەوری بە قوڕ و بەکتریانەوە داپۆشراوە، تائێستا پاشماوەی ئەو تیمساحە ماوەتەوە و هیچی لێنەهاتووە، هەروەها لەناو سکیدا هێلکەیەک کە بێچووە دایناسۆڕێکی تێدابووە، دۆزراوەتەوە و پارێزراوە.

ر.ئ

Scientists could not believe what the croc had last eaten

Scientists used scans and nuclear techniques to confirm their theories and age the crocodile

Scientists have used nuclear techniques to shed light on the feeding habits of a 93 million-year-old crocodile that devoured a juvenile dinosaur

The croc was similar to the 21-foot crocodile which was found in the Philippines in 2011