چاوی تەباخی غاز چەوری و تۆز و خۆراکی پێوەدەنوسێت، لێکردنەوەی لە هەندێک کاتدا ئاسان نابێت یان بە جوانی پاک نابێتەوە، بەڵام دەکرێت بە گیراوەی سروشتیی و بە ئاسانی پیسی و چەورییەکانی لێبکرێتەوە.
ماڵپەڕی یەوم سابعی ئیماراتی لەو بارەیەوە ئاماژەی بە دوو بیرۆکەی زیرەکانە کردووە بۆ لێکردنەوەی چەوری و پاککردنەوەی چاوی تەباخی غاز.
یەکەم: بیکاربۆناتی سۆدیۆم و سرکەی سێو
لە لیترێک ئاودا چوار کەوچکی گەورە لە بیکاربۆناتی سۆدیۆم و نیو کوپ سرکەی سێوی تێبکە، نیو کاتژمێر لەسەرت ئاگر دایبنێ، دواتر بیکە بە چاوی تەباخەکەدا و بە ئیسفەنج پاکی بکەرەوە، یان دەتوانیت چاوی تەباخەکە بکەیتە ناو گیراوەکە و لەسەر ئاگر دایبنێیت، دوای ٣٠ خولەک دایبگرە و وشکی بکەرەوە.
دووەم: سرکەی سپی و لیمۆ و خوێ
نیو کوپ ئاوی لیمۆ لەگەڵ توێکڵەکەی و دوو کەوچکی گەورە خوێ و نیو کوپ سرکە تێکەڵ بکە و بیکە بەسەر چاوی تەباخەکەدا، دوای ١٥ خولەک بە سابوون و ئاو پاکیبکەرەوە.