بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی
بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان
وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
كاور 21/3 - 19/4
لەگەڵ دۆخەکەدا بڕۆ و رەخنە مەگرە، دووربکەوەرەوە لە رووبەڕووبوونەوە و چاوەڕێ
بکە تا هەموو شتەکان رووندەبنەوە و راستییەکان ئاشکرادەبن.
گا 20/4 - 20/5
دەبێت ئاگاداربیت چونکە لە ئەمڕۆدا هەندێك هەواڵ دەبیستیت کە دوورن لە
راستییەوە و کاریگەریی نەرێنیان دەبێت لەسەر دۆخی سۆزداریت، تا دەتوانیت دووربکەوەرەوە
لەوانەی هەوڵدەدەن پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت تێكبدەن.
دووانە 21/5 - 21/6
رێگە مەدە بابەتە خێزانییەکان ببن بە رێگر لە ئەمڕۆدا و نەهێڵن کارەکانت
بەپێی پێویست بکەیت، بەڵکو لەو چوارچێوەیە بچۆرە دەرەوە و هەوڵبدە بیر و مێشكت
ئارام بکەیت.
قرژاڵ 22/6 - 22/7
کۆمەڵێك کاریگەریی ئەرێنی و باش روو لە ژیانی پیشەییت دەکات، ئەمە لایەنی
ماددیشت دەگرێتەوە و بەزووترین کات دەگەیت بەو ئامانجەی کە بۆخۆتت دیاری کردوە.
شێر 23/7 - 22/8
دۆخی ژیانت لەگەڵ خۆشەویستەکەت باشدەبێت و کۆتایی بەو هەڵە تێگەیشتنانە دێت
کە لە نێوانتاندا دروست بووبوو بەهۆی تێکەڵبوونی کەسانی دیکە بە پەیوەندییەکەتان.
فەریك 23/8 - 22/9
خۆت تێکەڵ بە هەندێك بابەت مەکە کە هیچ پەیوەندییەکی بەتۆوە نیە یاخود دەزانیت
کە زیانت پێدەگەیەنێت، بەڵکو سەرنج بخەرە سەر ئەو لایەنانەی کە قازانج بۆتۆ
دەگەڕێننەوە.
تەرازوو 23/9 - 22/10
رووبەڕووی ئەو کەسانە دەبیتەوە کە رێگرن لەبەردەم پلانەکانتدا و باشتروایە
بەرگەبگریت و لەسەرخۆبیت تا وێنەکە رووندەبێتەوە و لەبەرچاوتدا، دواتر دەتوانیت
هەمووان قایل بکەیت بە تێروانینەکانت.
دووپشك 23/ 10-21/11
دووبارە بەدوای خۆشەویستیدا دەگەڕێیت و لە گرفتێکی سۆزداری دەردەچیت کە
ماوەیەکە پێیدا تێدەپەڕیت، باشتروایە ئاگاداری رەفتار و وشەکانت ببیت بۆئەوەی خۆشەویستەکەت
بریندار نەکەیت.
كەوان 22/11 - 21/12
بەهیوا و گەشبینیت و دۆخی ژیانت بەرەو باشتر دەڕوات، لەگەڵ دوایین پێشهاتەکاندا
دەنگونجێیت و بەباشی و کراوەیی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەیت.
گیسك 22/12 - 19/1
ئەمڕۆ باشتروایە سەرکێشی نەکەیت بەڵکو دڵنیابیت لە هەر هەنگاوێك کە دەینێت
رووبەروویهاوپیشەکانت، بەوردی بە بڕیارەکانتدا بچۆرەوە بەر لەوەی کۆتا بڕیار بدەیت.
سەتڵ 20/1 - 18/2
گفتوگۆی کۆمەڵێك بابەتی گرنگ دەکەیت بەڵام باشتروایە بە نەرێنی بیریان لێنەکەیتەوە،
بەڵکو بەگشتی گەشبین بە و خراپترین لایەن لە گفتوگۆکەدا وەرمەگرە.
نەهەنگ 19/2 - 20/3
ئەمڕۆ سەرنج دەخەیتە سەر کۆمەڵێك بابەتی ماددی، هەوڵبدە بە میزاجی مامەڵە
نەکەیت بەڵکو وریابە و تەرکیز بخەرە سەر هەموو کار و پڕۆژەکانت.