چارەنوسی ئەو گوێدرێژانەی لە سەرمادا گیانیان بەستبووی

PM:11:16:28/01/2022

18912 جار خوێندراوەتەوە

دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆی چەند گوێدرێژێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تورکیادا، کە گیانیان لە ناو بەفر و سەرمادا بەستبووی، دامەزراوەیەکی تایبەت بە پاراستنی ئاژەڵان توانیویانە ژیانی ئەو گوێدرێژانە رزگار بکەن.

بەگوێرەی سپۆتنیکی روسی، ئەو شوێنەی ڤیدیۆی گوێدرێژەکانی تێدا تۆمارکرابوو پارێزگای وان بووە لە باکوری کوردستان، کە بەفر و سەرمایەکی زۆر ناوچەکەی گرتبووەوە و پلەی گەرما لەو شوێنەدا زۆر دابەزیبوو.

لەدوای ئەوەی ڤیدیۆی ئەو ئاژەڵانە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە دامەزراوەی پاراستنی ئاژەڵان لە تورکیا angels farm sanctuary)، لە راگەیەنراوێکیاندا هاتووە، ئەو گوێدرێژانە گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو، بەهۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە توانیویانە ژیانی گوێدرێژەکان رزگار بکەن و لە سەرمادا نەمرن.

ئ.ل