خانمان کەمتر سەرنجیان بۆ ئەم پیاوانە دەچێت

PM:06:39:28/01/2022

17584 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانایانی کۆڵۆمبیا، تێڕوانینی پیاوان و خانمان بۆ پێکەنین جیاوازە، پیاوان زیاتر سەرنجیان دەچێت بۆلای خانمێک کە رووبەخەندە بێت، بەڵام ئەمە بۆ خانمان راست نییە.

ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ ئاماژەی بە توێژینەوەیەکی زانکۆی بریتش لە کۆڵۆمبیا کردووە، لە توێژینەوەکەدا هەزار خانم بەشدارییان تێدا کردووە، توێژەران چوار وێنەی جیاوازی پیاوانیان نیشانی خانمە بەشداربووەکان داون کە بریتیبوون لە: پێکەنین، توڕەیی، لەخۆڕازیبوون و بێلایەنی.

ئەنجامەکە ئاشكرایکردووە، ئەو پیاوانەی کە پێدەکەنین کەمتر بە سەرنجڕاکێش دەبینران لەلایەن خانمانەوە، لەکاتێکدا ئەو پیاوانەی کە هەستی تووڕەیی یان لەخۆڕازیبوونیان لە روخساریان دیاربووە زیاتر سەرنجڕاکێش دەردەکەوتن.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکە، ژنان زیاتر سەرنجیان بۆلای پیاوێك دەچێت کە بڕوابەخۆبوونی پێوە دیاربێت و کەمتر پێبکەنێت، هۆکاری ئەوەشیان گەڕاندووەتەوە بۆ پێکهاتەی کۆمەڵگە و تێڕوانینی هەر رەگەزێك بۆ بەرامبەرەکەی.

ئ.ل