لە ماوەی ١٠ خولەکدا بسکویتێکی بەتام ئامادە بکە

PM:12:09:27/01/2022

5060 جار خوێندراوەتەوە

بسکویت یەکێکە لەو شیرینیانەی کابانەکان بۆ منداڵەکانیان و میوانی و سوکە ژەم ئامادەی دەکەن، چەندین ڕێگەی جیاوازی هەیە لێرەدا ئاماژە بە ئامادەکردنەکەی دەکەین بە شێوەیەکی سادە و لە ماوەیەکی کەمدا:

کەرەستەکانی:

کوپێک ئارد

کەوچکێک بچوک پیکن پاودەر

نیو کوپ تۆزی شەکر یان شەکری هاڕڕاو

نیو کوپ کەرە

سێ کەوچکی گەورە شیری گیراوە

ئامادەکردنەکەی:

لە دەفرێکدا ئارد و پیکن پاودەر و شیر و کەرەکە تێکەڵ بکە، بە دەست یان ئامێری هەویر شێلان بەجوانی کەرەستەکان تێکەڵ بکە.

دواتر وردە وردە لەگەڵ شێلانیدا شیرەکەشی تێکەڵ بکە، کاغەزێکی خواردن یان پنەیەک بهێنە و چەوری بکە و هەویرەکەی لەسەر پانبکەرەوە بە جۆرێک ئەستورییەکەی ٠،٥ سانتیمەتر زیاتر نەبێت.

بە دەمی پەرداخێک هەویرە پانکراوەکە قاڵبی بسکویتەکەی لێوەربگرە و لەناو سینی فڕندا کە بنەکەی چەور کرابێت دایبنێ.

بیخەرە ناو فڕنەوە کە لە ١٧٠ پلەی سەدیدا بێت، بەڵام بیرتبێت پێشتر فڕنەکەت داگیرساندبێت، لەدوای برژاندنی لەگەڵ چا یان قاوە یاخود شەربەت پێشکەشی بکە.

ئ.ل