پێشبینیی ئەمڕۆی بورجەکان

AM:10:33:27/01/2022

21376 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4

ئەمڕۆ رۆژەکەت بە بێ کێشە دەڕوات و لە رووی دەرونیەوە زۆر باش دەبیت، لە رووی پیشەییەوە لەسەر کارەکەت ناوبانگێک پەیدا دەکەیت، هاوژینەکەت نەرم و نیاتر دەبێت لەگەڵتا و بەهۆی ئەم رەفتارەیەوە زیاتر لە یەک نزیک دەبنەوە.

گا 20/4 - 20/5

بەهۆی شتێکەوە جۆرێک لە پەشۆکان لە خێزانەکەتدا روو دەدات، لەلایەنی پارەوە زۆر باش دەبیت، بەڵام هەوڵدە خەرجیەکانت کەم بکەیتەوە، لە داهاتوودا توشی هەر کێشەیەک ببیت، ئەو پارەیەی پاشەکەوتت کردووە زۆر یارمەتیت دەدات.

دووانە 21/5 - 21/6

رەنگە ناکۆکی بکەوێتە نێو ئەندامانی خێزانەکەت، رەنگە رووبەڕووی چەند جیاوازیەک ببیتەوە، بەڵام خۆشبەختانە بە تەنها رووبەرووی کێشەکان نابیتەوە، بەڵکو هاوژینەکەت گوێت بۆ دەگرێت و لە کێشەکانت تێدەگات و پشتگیریت دەکات.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

ئەمڕۆ رەنگە ناچار بیت بڕیارێکی گرنگ لە ژیانتدا بدەیت، هەرچیەکت کرد بە وریایەوە بیکە و متمانەت بەخۆت بێت، ئەوەی دواتر بێت بە ئاسانی دەتوانی رووبەڕووی ببیتەوە.

شێر 23/7 - 22/8

ئەمڕۆ لە لایەنی ئابووریەوە بۆ تۆ باش دەبێت، و دەتوانیت بڕێک پارە لەو شتانەدا خەرج بکەیت کە ئاسوودەت دەکەن، ژیانی هاوسەریت دڵخۆشکەر دەبێت، و هاوژینەکەت هیچ کێشەیەکی تەندروستی نامێنێت.

فەریك 23/8 - 22/9

ئەمڕۆ لەلایەنی سۆزدارییەوە سترێسێکی زۆرت دەبێت، جیاوازیە بچوکەکان لە نێوان خۆت و هاوژینەکەتدا رەنگە ئەمرۆ ببنە هۆی دروست بوونی شەڕ لە نێوانتاندا، ئەگەر بە راستی هاوژینەکەتت خۆشدەوێت باشترە کە ئارام بگریت و باباتەکە چارەسەر بکەیت.

تەرازوو 23/9 - 22/10

ئەمڕۆ گەشبین و پڕ وزە دەبیت، بەڵام زۆرێک لە کاتەکانت بە تەواو کردنی بەرپرسیاریەتەکانی خێزانەکەت بەسەر دەبەیت، و بەهۆی ئەمەوە خۆشەویستی تەواوی دایک و باوکت بە دەست دەهێنیت.

دووپشك 23/ 10-21/11

ئەمڕۆ بیرکردنەوەت لەلای شتە سەرگەرمەکەرەکان دەبێت، و لەلایەنی دەروونیەوە هەست بە دڵخۆشی دەکەیت، و ئەمڕۆ بە تەواوی لە ژیانی هاوسەرێتی تێدەگەیت.

كەوان 22/11 - 21/12

لایەنی ئابوریت بێ کێشە دەبێت، پارەی مانگانەکەت لە کڕینی شتی بێ مانا بە فیڕۆ مەدە، ئەمڕۆ بەهۆی ئیش وکارەکانتەوە زۆر هیلاک دەبیت، هەوڵدە دوای تەواو کردنی کارەکانت پشوویەکی باش وەربگریت و هیچ چالاکیەکی ماندووکەر ئەنجام مەدە.

گیسك 22/12 - 19/1

ئەمڕۆ چالاکییە دینیەکان سەرنجت رادەکێشن، ئەگەر کاتێکی بەتاڵت هەبوو و نەتزانی چی بکەیت، باشتر وایە کە کتێبێکی بەسوود بخوێنیتەوە، ئەمە زانیاریت زیاد دەکات، دەکرێت کارەکەت بگۆڕیت، ئەگەر بێ کاریت و بە دوای کاردا دەگەڕێیت، ئەمڕۆ بەختت هەیە و رەنگە چانسی هەلی کارێکی نوێت بێتە بەر دەست.

سەتڵ 20/1 - 18/2

ئەگەری ئەوە هەیە بە هۆکارێکی نەزانراو بڕێک پارە لە دەست بدەیت، ئەمڕۆ تەندروستیت باش نابێت و هەست بە گێژ بوون و ماندووبوون دەکەیت و ئەمەش بێزارت دەکات.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

ئەمڕۆ بە چەندین هۆکار نیگەرانیت زیاد دەکات، باشتر وایە کە ئەمڕۆ هەموو کارە گرنگەکانت تەواو بکەیت و فەرامۆشیان نەکەیت، لەو کەسانە دووربکەوەرەوە کە تەنها بۆ سوودی خۆیان بەکارت دەهێنن.

ئ.ل