ئایا بەبێ بوونی مانگ چی بەسەر زەوی دەهات؟

PM:10:53:26/01/2022

2128 جار خوێندراوەتەوە

مانگ پەیوەندییەکی زۆر گرنگی بە زەوییەوە هەیە، ئەگەر مانگ بوونی نەبووایە ژیانی رۆژانەی مرۆڤایەتی جیاواز دەبوو.

لێرەدا بەگوێرەی ماڵپەڕی" ناین پلانێتس" پێنج شت دەخەینە ڕوو لە ئەگەری نەبوونی مانگدا:

یەکەم: شەوەکانمان زۆرتر و زۆرتر تاریکتر دەبوو، بەمەش نزیکترین هەسارە کە ئاسمانمان بۆ ڕووناک بکاتەوەڤینۆس دەبوو، بەڵام هێشتا نەیدەتوانی ئاسمان بەپێی پێویست ڕووناک بکاتەوە، مانگی تەواو دوو هەزار جار ڕووناکترە لە ڤینۆس کاتێک دەدرەوشێتەوە.

 

دووەم:بەبێ بوونی مانگ، رۆژێک تەنها شەش بۆ دوانزە کاتژمێر دەبوو. هەروەها زیاتر لە هەزار رۆژ دەبوو لە ساڵێکدا، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە خێرایی سوڕانەوەی زەوی کەمی دەکرد و سوپاس بۆ هێزی کێش کردن، بەبێ ئەوە ڕۆژەکان بە چاو تروکانێک دەڕۆشتن.

سێیەم: زەوییەکی بێ مانگ کاریگەری لەسەر هەڵکشان و داکشانی دەریاو زەریاکانیش هەیە، بەو پێیەی بەبێ بوونی دەبووە هۆی زیادبوونی سەرکەوتنی ئاو بە رێژەی یەک لەسەر سێ لە قەبارەی ئاسایی خۆی.

چوارەم:مانگگیران و خۆرگیران دەبوو لەبیر بکەین، چونکە بەبێ بوونی مانگ هیچ شتێک نەدەبوو کە خۆر بگرێت

پێنجەم: بەبێ بوونی مانگ لەسەر ئەو تەوەرەی لەسەرێتی، ئەوا دەبووە هۆی گۆڕینی کەشو هەوا، لە ئێستادا سوپاس بۆ مانگ کە لەسەر تەوەرەی لاری ٢٣ پلەیە، لە ئەگەری نەبوونی مانگدا ئەوا وەرزەکان بەشێوەیەکی هەرەمەکی دەگۆڕان .

بۆیە بەبێ بوونی مانگ کە یارمەتی دەدات زەوی لەسەر لارییەکەی خۆی بمێنێتەوە ، ئەوا زانایان دەیخەمڵێنن کە ژیان لەسەر زەوی بەو جۆرە گەشەی نەدەکرد وەک ئەوەی ئێستا دەیزانین.

بۆیە کاتێک ئەمجارە لە ئاسمانت ڕوانی لە شەودا، ئەوا بزانە مانگ ژیانمان بۆ دروست دەکات و لە ئاسمان بۆ ئێمە دەرەوشێتەوە.

ر.ئ