سەماکاری روسی جەوهەرە
لە ئاهەنگێکی بوک گواستنەوەدا لە میسر، لەلایەن هەوادارێکییەوە قژی ڕادەکێشرێت،
گرتە ڤیدیۆی ئەو دیمەنەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە.
لە ماڵپەڕی روسیای
ئەمڕۆدا هاتووە، عەبدولمەنعەم بەڕێوەبەری کارەکانی جەوهەرە لە لێدوانێکی
رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، ئەو رووداوە لە ئاهەنگێکی بوک گواستنەوەدا بووە لە
میسر، یەکێک لە هەوادارەکانی جەوهەرە ویستوویەتی وێنەی لەگەڵدا بگرێت ئەو کارەی
بەرامبەر سەماکارەکە کردووە.
مەنعەم وتوویەتی
"جەوهەرە بە سەلامەتی لەو رووداوە رزگاری بووە، بەڵام ساتێکی نامۆ بووە، جەوهەرە
لەو کاتەدا گەیشتووەتە ئاهەنگەکە، لە پڕ هەوادارێکی هاتووەتە بەردەمی و پێداگری
کردووە کە وێنەی لەگەڵدا بگرێت".
روونیکردووەتەوە، لەو کاتەدا
دوو پاسەوانەکەی جەوهەرە ڕێگریان لە هەوادارەکە کردووە، ئەویش لە کاردانەوەدا قژی
جەوهەرەی راکێشاوە.
جەوهەرە یەکێکە لە
سەماکارە بیانییەکانی ناو وڵاتی میسر، لەم چوار ساڵەی دواییدا ناوبانگێکی زۆری
پەیداکردووە، بە جۆرێک هەژماری ئینستاگرامەکەی زیاتر لە دوو ملیۆن و نیو فۆڵۆوەری
هەیە.
ئ.ل