پیاوێک لە ویلایەتی ئایداهۆ لە ئەمریکا توانیویەتی لە
ماوەی ٥٢ هەفتەدا ٥٢ ژمارەی پێوانەیی بشکێنێت، بەو هۆیەوە ناوی لە کتێبی گینسدا تۆمارکراوە.
دەیڤید راش پیاوێکی ئەمریکییە و بەهۆی شکاندنی ٥٢ ژمارەیی
پێوانەییەوە ناوی لە کتێبی گیسندا تۆمارکراوە،
لە ساڵی ٢٠٢١ هەموو هەفتەیەک ژمارەیەکی پێوانەیی شکاندووە.
دەیڤید لە چەندین کاری جیاوازدا توانیویەتی سەرکەوتوو بێت
لەوانە زانستی تەکنەلۆژیا و ئەندازیاری و بیرکاری و زانست و فێربوون.
ئەو پیاوە بەهاوکاری دراوسێکەیان توانیویەتی لە کارەکانیدا
هاوکاریی بکات و ژمارەی پێوانەی بشکێنێت و لە کتێبی گینسدا ناوی بنوسرێت.
دەیڤید ئاماژەی بەوەکردووە، قورسترین کاری کە تیایدا
ژمارەی پێوانەیی شکاندووە کەرتکردنی زۆرترین میوەی کیوی بووە لە ماوەی خولەکێکدا،
کە دەبوو بە شمشێری سامورای زۆرترین کیوی کەرت بکات.
ئ.ل