گۆڕانکارییەکانی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم و جیهاندا

AM:11:25:26/01/2022

4836 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٨٤٦ ‏دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ھاوکات، نرخی یەک گرامیش بە ٥٩ دۆلار و ٣٦ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٩ هەزار و ٣٧٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا بەراورد بە دوێنێ دوو هەزار بەرزبووەتەوە و بەمجۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٩ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٨٧ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٨ ھەزار دینارە.

لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا، ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.