پێشبینیی ئەمڕۆی بورجەکان

AM:10:35:26/01/2022

22048 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4

هەندێک هاندان و رەفتاری هاوپیشەکانت تووشی کێشەت دەکەن و دەتخەنە هەڵوێستێکی ناخۆشەوە، هەوڵبدە هیچ هەنگاوێک بەبێ بیرکردنەوە ئەنجام نەدەیت، لەلایەنی سۆزداییەوە بۆ خۆشەویستەکەت یان هاوسەرەکەتی رون بکەرەوە کە بۆچی ئەم ماوەیە کاتت نییە زۆر لەگەڵیدا بیت.

گا 20/4 - 20/5

لە ڕووی کارەوە کاروبارەکانت وردە وردە باش دەبێت بەتایبەت لەدوای هەندێک بڕیاڕی گرنگ کە تۆ جێبەجێت کردووە، هەڵدانەوەی پەڕەیەکی نوێ و تێگەیشتن و خۆشەویستی سودی دەبێت بۆ ئەوەی ژیانێکی نوێ دەستپێبکەیت.

دووانە 21/5 - 21/6

ئەمڕۆ گۆڕانکارییەکی باش روودەدات، رەنگە هەواڵێکی خۆش یان یارمەتی و پشتیوانیت پێبگات کە کاریگەریی ئەرێنی هەبێت، مامەڵەدەکەیت لەگەڵ چەند دامەزراوەیەک یان کۆمەڵەیەک، ئەمە هۆکارێکە بۆ گەشەکردن و بەدیهێنانی ئاواتەکانت.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

پێویستە بە ئاسانی خۆت نەدەیت بەدەستەوە کاتێک پەستانێکی زۆر دەخەنە سەر شانت، چونکە هیچ گۆڕانکارییەک لە بەرژەوەندی تۆ نابێت، پەیوەندییەکی هاوڕێیەتی بەهێزت هەیە لەگەڵ کەسانێک، رەنگە یەکێکیان بگۆڕێت بۆ خۆشەویستی.

شێر 23/7 - 22/8

پێدەچێت لە تواناتدا بێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەندێک کێبڕکێ و کاری سەرکێشی، لەژیانی تایبەتیت کەسێک رزگاردەکەیت لە کێشەیەک و بەهۆی ئەوەشەوە رێز و هەڵسانگاندنێکی بەرز بەدەستدەهێنیت، ئەم ماوەیە کۆنترۆڵی توڕەییەکانت بکە.

فەریك 23/8 - 22/9

ئەمڕۆ پەستانێکی زۆرت لەسەرە، هەست بەخەم و بێزاری و بێ بایەخی ئازیزانت دەکەیت، بەڵام هەوڵبدە ‌هێوربیت، هەست بە بۆشایی دەکەیت و هەستدەکەیت پێویست بەوە هەیە لەگەڵ خۆشەویستەکەت زیاتر بمێنیتەوە.

تەرازوو 23/9 - 22/10

هەندێک لە هاوپیشەکانت هەوڵدەدەن وێنەی تۆ ناشرین بکەن، بەڵام شکست دەهێنن، چونکە کەسایەتی تۆ زۆر لەوە گەورەترە، گەڕان بەدوای رابردو سودی نییە و برینداردەکات، هەوڵبدە بەدووربە لەهەرشتێک زیانی هەیە.‏

دووپشك 23/ 10-21/11

هەوڵبدە کارەکانت بێبایەخ نەکەیت و ئەرکەکانت باش جێبەجێبکە، چالاکانە هەوڵبدە و داوای هاوکاری لە کەسانی بەرپرس و هاوپیشەکانت بکە، ئەم ماوەیە ئامادەنیت بۆ دروستکردنی پەیوەندیی سۆزداریی نوێ.

كەوان 22/11 - 21/12

واز لە کاری خراپ و مەترسیدار بهێنە و ئاگاداربە، سەرکێشی مەکە بە ژیانتەوە بەتایبەتی لە ژیانی تایبەتیت، هەندێک لە ئاڵۆزیەکان رون دەبێتەوە کە پەیوەستبوون بە لایەنی سۆزدارییەوە.

گیسك 22/12 - 19/1

بە گفتوگۆكردن و پەیوەندیی دروستکردن کێشە پیشەییەکانت چارەسەر دەبن، کە ئەم ماوەیە توشی نیگەرانی و دڵەوڕاوکێی کردویت، لەلایەنی سۆزدارییەوە پێویستە زیاتر هەستەکانی خۆشەویستەکەت رابگریت.

سەتڵ 20/1 - 18/2

کارەکان بەوردی دەڕوات و رەنگە بڕیاڕی گرنگ بدەیت، ماوەیەکی زۆرە کەسێک هەوڵدەدات لێت نزیک بێتەوە، بەڵام لە ئێستادا تۆ ئامادە نیت بۆ پەیوەندییەکی نوێ.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

هەندێک لە هاوڕێ کۆنەکانت هاوکاریت دەکەن پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکانت بەهێز دەبێت، رەنگە هەندێک گرفت و شکست بێتەپێش و توشی شۆک بکات و بێهیوا ببیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە زیاتر مێشک بە بیرکردنەوە سەرقاڵە.

ئ.ل