بەم رێگایانە خۆت لە کەسێکی زۆر بڵێ رزگار بکە

PM:09:03:25/01/2022

7268 جار خوێندراوەتەوە

هەرگیز ئەزموونی ئەوەت کردووە کاتێک لەگەڵ کەسێک گفتوگۆ دەکەیت، کەسەکە زۆر قسە دەکات و ناوەستێت، هەندێک رێگە هەن وادەکەن خۆت لەو کەسانە رزگار بکەیت.

بۆیە لێرەدا بەپێی ماڵپەڕی "برایت ساید" چەند تێبینییەک باس دەکەین دەتوانیت خۆت لەو کەسە زۆر بڵێیانە رزگار بکەیت:

بە رێزەوە گوێیان بۆ بگرە:

یەکەم هەنگاو ئەوەیە بە سەبرەوە گوێگربە، زۆر گرنگە بزانیت کەسی بەرامبەر دەیەوێت چیت پی بڵێیت. دەکرێت بیانەوێت شتێک یاخود هەستێکیان بدرکێنن، یان دەیانەوێت سەرنجی تۆ ڕاکێشن، بۆیە ئەگەر شتێکی گرنگیان پێویست بێت ئەوا گفتوگۆکە ئەوەندەی پێناچێت.

باشترە پێی بڵێیت ئایا کەسەکە مەبەستی چییە:

کاتێک کەسەکە لە قسەکانیدا خۆی لە بابەتە راستەقینەکە دوور دەخاتەوە بە باسکردنی زانیاری زیادە، لەوکاتەدا بیریان بخەرەوە کە ئایا مەبەستیان چییە لەو گفتوگۆیە.

داوایان لێ بکە بۆ بڕینی گفتوگۆکە:

دوای هەموو هەوڵەکانی پێشوو بەڵام کەسەکە هەر نەوەستا، ئەوا باشترین شت بیکەیت ئەوەیە بەڕێزەوە گفتوگۆکەیان پێ ببڕیت، هەندێک کات خۆیان دەزانن کە زۆر درێژەیان کێشاوەوە.

پێچەوانەکردنی دۆخەکە:

ئەویش کاتێکە تۆ لەبری ئەو قسە دەکەیت و باسی شتەکانی خۆت دەکەیت، چەند قسەیەکی دیکەش بکە بۆ ئەوەی کەسەکە بزانێت ئەو هەستە چۆنە و واز لە قسەکردن بهێنێت.

پێیان بڵی کاتت نییە:

هەندێک کەس هەستی پێناکەن، بۆیە باشترە پێیان بڵێیت کە کاتت نییە گوێیان بۆ بگریت، زۆر سەرقاڵیت و دەبێت بڕۆیت، دەتوانیت پێیان رابگەیەنیت کە دەتوانن کاتێکی دیکە گفتوگۆکە تەواو بکەن پێکەوە.

تەنیا بەجێی بهێڵە:

ئەمە بێڕێزییە بەڵام ناچارییە و کاری خۆی دەکات. ئەوەش کاتێک دەبێت کە ئیتر هەنگاوەکانی پێشوو هیچ سودیان نەبێت و کەسەکە گوێت بۆ ناگرێت.

ر.ئ