نیشانەکانی هەستیاریی خۆراک لە منداڵدا

PM:08:29:25/01/2022

3728 جار خوێندراوەتەوە

زۆرێک نیشانە و ئاماژە هەن کە دەریدەخەن منداڵەکەت هەستیاریی هەیە دژی هەندێک خواردن، کاریگەرییەکەشی پێویستی بە ٣٠ بۆ ٦٠ خولەک هەیە بۆ ئەوەی لەسەر جەستە دەربکەوێت.

ماڵپەڕی "کلیڤلاند کلینیک" هەندێک نیشانەی خستووەتە ڕوو کە دەریدەخەن منداڵەکەت هەستیاریی بەرامبەر هەندێک خۆراک هەیە، کە ئەمانە دەگرێتەوە:

خورانی ناودەم

ئازار یان خورانی قوڕگ

ئازاری گەدە

دڵ تێکەڵبوون

سکچوون

دروستبوونی زیپکە لەسەر پێست

لە نیشانە دەگمەنەکان گۆڕینی هەناسەی منداڵ و دەنگی کاردانەوەی زۆر خراپن، بەڵام دەبێت دایک و باوک ئاگاداربن لەو نیشانانە،زۆربەی منداڵەکان بە شیر و هێلکە هەستیارییان بۆ دروست دەبێت، گەنم و ماسییش یەکێکن لە خواردنە باوەکان کە منداڵ تووشی هەستیاری دەکەن.

ر.ئ