گۆرانییەکی منداڵان لە چەناڵی یوتیوب ١٠ ملیار بینەری تێپەڕاند

PM:07:49:25/01/2022

28128 جار خوێندراوەتەوە

گۆرانی بەناوبانگی تایبەت بەمنداڵان"Baby Shark"، بوو بە یەکەم ڤیدیۆی یوتیوب کە بگات بە ١٠ملیار بینەر.

بەپێی ماڵپەڕی گاردیانی بەریتانی، گۆرانی "بەیبی شارک" لە ٢٠١٦ لە چەناڵی یوتیوب بڵاوبووەتەوە، تا ئێستا لە نێو چینی منداڵدا بینەرێکی زۆری هەیە بە جۆرێک ژمارەی بینەرەکانی گەیشتووەتە ١٠ ملیار کەس، بەشێک لە منداڵان وشە و سەماکانی ناو گۆرانییەکە دەزانن.

پێنج ساڵ زیاترە بەسەر بڵاوکردنەوەی گۆرانی"Baby Shark" تێپەڕیوە، بەڵام تاکو ئێستا نازانرێت نوسەری ئەم گۆرانییە کێیە، پێش بەناوبانگبوونی ئەم گۆرانییە لە جیهاندا سەرەتا لە باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیادا زۆر بەناوبانگ بووە.

گۆرانییەکە لە ١٩ی کانوونی دووەمدا نزیکەی ١٠ ملیار بینەری تێپەڕاندووە، پێش ئەم گۆرانییە لە ساڵی ٢٠٢٠ دا گۆرانی بەناوبانگی Despacito یەکەم بووە و ئەو ژمارە بینەرەی هەبووە، بەڵام لە ئێستادا گۆرانی بەیبی شارک لە رووی پڕبینەرییەوە لە چەناڵی یوتوب پێشکەوتووە.