ڤیدیۆ.. ژنێک بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە هێرشی ورچێک رزگاری دەبێت

PM:03:34:25/01/2022

1908 جار خوێندراوەتەوە

ژنێک لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە هێرشی ورچێکی ڕەش رزگاریی بوو، دوای ئەوەی ورچەکە هەوڵیداوە بیکات بە ژەمە خۆراکێک بۆ خۆی و بێچووەکانی.

کەناڵی فۆکسی ٣٥ی ئۆرلاندۆ لە ئەمریکا ئاشکرایکردووە، ئاندی بەهۆی هێرشی ورچەکەوە کە خستوویەتی بەسەر زەویدا برینێکی گەورە بە لای راستی روخساری کەوتووە، بەڵام توانیویەتی خۆی لە هێرشی ورچەکە رزگار بکات.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەو ژنە لە نزیک ماڵەکەی لە دباری لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا لەگەڵ سەگەکەی پیاسەی دەکرد، ورچەکەی بینیوە بە ئاڕاستەی ئەو دێت، هەروەک وتوویەتی "دایکە ورچەکە بە ئاراستەی من هاتووە و سێ بەچکەکەشی لە نزیک رووداوەکەوە بوون".

ئایدی لەکاتی بینینی ورچەکە رایکردووە بۆ ماڵێکی دراوسێیان و لە دەرگای داوە تاکو یارمەتی بدەن، بەڵام ورچەکە کاتێک لەو ناوەدا هیچ خواردنێکی بۆ خۆی و بێچوەکانی دەست نەکەوتووە هێرشی کردووەتە سەر ژنەکە.

لیژنەی فلۆریدا بۆ ماسی و ئاژەڵە کێویەکان ئاشکرایانکردووە، ئەو ژنە بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە هێرشی ورچەکە رزگاری بووە، ئەو برینانەی بەهۆی هێرشەکەوە بەر جەستەی کەوتووە مەترسیدار نییە، لە هەمان کاتدا سەگەکەی هیچ زیانێکی پێ نەگەیشتووە.

ئەوەشیان خستووەتە ڕوو، لیژنەکە ورچەکەیان دەستگیرکردووە و لە پێناو سەلامەتی گشتیدا، ورچەکەیان بە شێوەی مرۆڤانە کوشتووە.

ئ.ل