ئامادەکردنی ماش و برنج

PM:12:45:25/01/2022

10996 جار خوێندراوەتەوە

ماش و برنج یەکێکە لە خواردنە بەتامەکان زۆر کەس بە شێوەی سوپ یان قوبڵی ئامادەی دەکەن، لێرەدا ئاماژە بە چۆنێتی ئامادەکردنەکەی دەدەین بە شێوەی قوبڵی.

کەرەستەکان:

یەک پەرداخ ماشی ڕەش

دوو پەرداخ برنجی دەنک درێژ

سەلکێک پیاز

ئاوی گەرم

ڕۆن

خوێ

ئامادەکردنی:

سەرەتا ماشەکە بە جیا دەشۆرێتەوە و لەناو مەنجەڵێکدا زەرد دەکرێت، لەدوای زەردبوونی ئاوەکەی دەڕژرێت.

برنجەکەش بە جیا دەشۆرێتەوە و لەناو مەنجەڵێکدا ئاوە گەرمەکەی تێدەکرێت و بە شێوەی پڵاو دەکوڵێنرێت.

لە تاوەیەکدا پیازەکە لەناو رۆندا کەمێک ئاڵدەکرێت، برنج و ماشەکە لەناو مەنجەڵێکدا تێکەڵدەکرێت و رۆن و پیازەکەی بەسەردا دەکرێت.

لەدوای نیو کاتژمێر لەسەر ئاگر دادەگیرێت و پێشکەش دەکرێت.

ئ.ل