نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی جیهان و هەرێمدا

AM:11:09:25/01/2022

3996 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٨٤٠ ‏دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ھاوکات، نرخی یەک گرامیش بە ٥٩ دۆلار و ١٩ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٩ هەزار و ١٨٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەروەها، نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٧ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٨٥ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٧ ھەزار دینارە.

لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.