بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن،
رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت
و بڵاویدەکاتەوە.
كاور 21/3 - 19/4
ئەمڕۆ رێکەوتی هاوپیشەیەکت دەکەیت و بۆیەکەمجار لێی نزیك دەبیتەوە لەو کاتەوەی
کە دەستت بە کارکردن کردوە، ئاگاداربە ئەو کەسە نییەتی باشنیە بۆیە هەنگاوی خێرا
مەنێ.
گا 20/4 - 20/5
شکست هێنان لە
هەندێك بواردا وادەکات متمانە بەخۆبوونت کەمببێتەوە، هەوڵبدە بەردەوام بیت لە
بەجێهێنانی کارەکانت بەباشترین شێوە، چونکە ئەگەر متانەبەخۆبوونت لاوازببێت ئەوا
هیچ شتێك چاکی ناکاتەوە.
دووانە 21/5 - 21/6
رێگەت روونە و
بەجۆشیت، کۆمەڵێك گۆڕانکاری ئەرێنی روودەدەن کە بەو جۆرە دەبێت چاوەڕوانی دەکەیت و
هەموو بارودۆخەکە لە قازانجی تۆدا دەبێت.
قرژاڵ 22/6 - 22/7
خۆشەویستێکی
نوێ دێتە ژیانتەوە و سەرکێشییەکی سۆزداری دەکەیت، بەڵام وێنەی کۆتایی هێشتا روون
نەبووەتەوە بۆیە باشتروایە کەمێك خۆڕاگر ببیت و بابەتەکان بە وردی لێكبدەیتەوە.
شێر 23/7 - 22/8
ئەمڕۆ وزەیەکی
باشت دەبێت و کۆتایی بە هەندێك لە خەم و خەفەتەکانی ژیانت دێت، دەست بە قۆناغێکی نوێ
دەکەیت متمانەبەخۆبوونت زیاتر دەبێت.
فەریك 23/8 - 22/9
دوودڵیت
لەبەردەم کۆمەڵێك هەڵبژاردندا و نازانیت باشترین بڕیار چییە و ئارەزووش ناکەیت کەسانی
دیکە تێکەڵت ببن.
تەرازوو 23/9 - 22/10
هەموو شتێک بە نییەتێکی باش وەرمەگر چونکە هەموو
کەسێک لە دەوروبەرت بیر لە بەرژەوەندیەکانی خۆی دەکاتەوە، دەبێت رێگە نەدەیت
بەکاربهێنرێت لە کارەکەتدا.
دووپشك 23/ 10-21/11
سۆزداری: شتی چاوەڕوان نەکراو ڕوو دەدات کە ژیانی
سۆزداریت بۆ باشتر دەگۆڕێت و کاریگەری ئەرێنی لەسەر ژیانی کۆمەڵایەتیت دەبێت.
كەوان 22/11 - 21/12
گیسك 22/12 - 19/1
سەتڵ 20/1 - 18/2
یەکێک لە رێگرەکان وادەکات باری پیشەییت
تێكبچێت،بەڵام هەر زوو هەموو شتێک دەگۆڕێت بۆ بەرژەوەندی تۆ و بارودۆخەکان ئاسایی
دەبنەوە.
نەهەنگ 19/2 - 20/3
پەیوەندییەکی
کۆن سەرهەڵدەداتەوە و دەبێت هەموو بابەتەکان یەکلا بکەیتەوە بەر لەوەی بگات بە خاڵێك
کە گەڕانەوە لێی قورس ببێت.