کچانی کارداشیان ١.٢ ملیار فۆڵۆوەریان لە ئینستاگرام کۆکردووەتەوە

PM:09:14:24/01/2022

2372 جار خوێندراوەتەوە

ئەستێرەکانی خێزانی کارداشیانی ئەمەریکی توانیان زیاتر لە ١.٢ ملیار فۆڵۆوەر لە هەژماری ئینستاگرامدا کۆبکەنەوە.

کایلی جێنێر نمایشکار و بچوکترین کچی خێزانەکە کە لە تەمەنی ٢٤ ساڵیدایە، توانویەتی ٣٠٤ ملیۆن فۆڵۆوەر کۆبکاتەوە، دوای ئەویش کیم کارداشیان دێت کە لە تەمەنی ٤١ ساڵیدایە و ٢٨١ فۆڵۆوەری هەیە.

کۆرتنی کارداشیانی تەمەن ٤٢ ساڵیش ١٦٠ ملیۆن فۆڵۆوەر، ئەکتەری جیهانی کلۆوی تەمەن ٣٧ ساڵ ٢١٥ فۆڵۆوەر، کینداڵی تەمەن ٢٦ ساڵ ٢١٥ فۆڵۆوەری هەیە.

لەماوەی رابردووشدا کایڵی دەستکەوتێکی گەورەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەدەستهێنا و بوو بە یەکەم ژن لە مێژووی ئینستاگرامدا کە ٣٠٠ ملیۆن فۆڵۆوەری هەبێت، لەکاتێدا کریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی تۆپی پێی پورتوگالی لەریزی پیاواندا ٣٨٨ ملیۆنی هەیە.

بەمەش کایلی توانی پێشی ئاریانا گراندی بداتەوە کە لە تۆپدا بوو و ٢٨٩ ملیۆن فۆڵۆوەری لە ئینستاگرامدا هەبوو.