گرتە ڤیدیۆی ژنێک لە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکانی لوبنان بڵاوکراوەتەوە، لەو کاتەی پزیشکەکان سەرقاڵی نەشتەرگەریی
کردنین گۆرانی فەیروز دەڵێت.
ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ لەوبارەیەوە
ئاشکرایکردووە، ئەو ژنە لە ژووری نەشتەرگەریی گۆرانی " سألوني الناس" ی
هونەرمەند فەیروز دەڵێت، پزیشکەکەش لەگەڵیدا گۆرانییەکە دەڵێتەوە.
ئاماژە بەوەکراوە، ئەو
ژنە نەشتەرگەریی منداڵبوونی بۆ دەکرێت و بە دەنگێکی خۆش و پڕ لەهەستەوە گۆرانییەکە
دەڵێت، ژنەکە بە وتنی گۆرانییەکە ویستوویەتی ترسی منداڵبوونەکە و ئەو دۆخەی تێیدایە
لەیاد بکات.
ئ.ل