کچێک دوای ئاشکرابوونی خیانەتی خۆشەویستەکەی بەشێوەیەکی نامۆ تۆڵەی لێدەکاتەوە

PM:06:54:24/01/2022

3800 جار خوێندراوەتەوە

کچێکی بەریتانی بەشێوەیەکی زیرەکانە تۆڵە لە خۆشەویستەکەی دەکاتەوە، دوای ئەوەی دەزانێت خیانەتی لێکردووە، دەچێتە هەژماری خۆشەویستەکەی لە "ئەمازۆن"، چەند فیلمێک بە نرخی ٧٠٠ دۆلار دەکڕێت، تەواوی ئەو شەوە سەیری فیلمەکان دەکات و پێدەکەنێت.

بەگوێرەی رۆژنامەی میرەری بەریتانی، لۆرین لیلی و ناسان سمیس ماوەی دوو ساڵ خۆشەویستی یەکتر بوون، لۆرین هەستی کردووە خۆشەویستەکەی خیانەتی لێدەکات، سەیری مۆبایلەکەی کردووە و دڵنیابووەتەوە کە خیانەتی لێکردووە، هەر بۆیە لە ماڵەکەی خۆی کردوویەتییە دەرەوە و هەموو شتێک کە پەیوەندیی بە خۆشەویستەکەیەوە هەبووە لەناوی بردووە، ماوەی چەند رۆژێک خەفەتبار و بێزار بووە و بەردەوام گریاوە، لە پڕ بیری دەکەوێتەوە کە ژمارەی تایبەتی خۆشەویستەکەی لە پێگەی ئەمازۆن دەزانێت.

ئەو کچە گەنجە ٢٩ ساڵە کە پیشەی پەرستارە تۆڵە لە خۆشەویستەکەی دەکاتەوە و دەچێتە ئەمازۆن پرایم و چەند فیلمێک دەکڕێت کە نرخەکانیان ٥٠٠ جونەی ئیستەرلینی بە نزیکەی "٧٠٠ دۆلار"دەبێت، دواتر دەچێتە جێگەی خەوەکەی و سەیری فیلمەکان دەکات و پێدەکەنێت.

لۆرین سەبارەت بەو کارەی وتوویەتی "تۆڵەکردنەوەیەکی داهێنەرانە بووە و بەڕاستی چێژم لێبینیوە، بە دڵنیاییەوە لە داهاتوودا بۆ نەوەکانمی دەگێڕمەوە، پێم وایە کارەکەم دروستە، ژمارەیەکی زۆر لەو فیلمانەم کڕیوە کە ناونیشانی هەڵخەڵەتاندن و بێڕێزی هەڵگرتووە، فیلمی (هەڵخەڵەتاندن)، (فێڵباز)، (شایەنی نییە) لەگەڵ (درۆزن)، هەموو فیلمەکان فیلمی بۆلیوود بوون".

ئ.ل