ئایا گومان لە زیرەکی خۆت دەکەیت؟ ئەوا بەمانەدا بزانە کە هەڵەیت، بەلایەنی
کەمەوە دوو دانەیان لەتۆدا بوونیان هەیە و خۆت نەتزانیەوە.
ماڵپەڕی "برایت ساید" دەڵێت بەم ئاماژانە
بزانە تۆ زۆر زیرەکیت و بەخۆت نەزانیەوە:
بەمناڵی وانەی مۆسیقات وەرگرتووە:
زۆرێک لە توێژینەوەکان دەریدەخەن زاینی ژەنینی ئامێرێکی
مۆسیقی یارمەتی گەشەپێدانی منداڵ دەدات.
هەروەها دەڵێن" ئەگەر یەک وانە لەمانگێدا یارمەتی
منداڵ دەدات لەتاقیکردنەوە مێشکییەکاندا باشتر بێت"
تۆ لەهەموو خوشک و براکانی ناو خێزانەکەت گەورەتریت:
توێژینەوەیەک لەڕاستیدا دەریخستووە ئەوانەی لەناو خوشکوبراکانیاندا
گەورەترن و توانای مێشکیان زۆر بەرزترە بەراورد بە خوشک و براکانی تریان.
بەمنداڵی شیری دایک خواردووە:
زاناکان لە بەریتانیا و نیوزلاندا توێژینەوەیان لەسەر سێ
هەزار منداڵ کرد و دەریان خست کە ئەوانەی شیری دایکیان خواردووە لە تاقیکردنەوەی
توانای پێشکی حەوت خاڵیان زیاتر بەدەستهێناوە.
هەر لەمنداڵییەوە حەزت بە خوێندنەوە هەبووە:
توێژینەوەیەک کە لەسەر دوو هەزار دووانە کراون،
دەرەوتووە ئەو منداڵانەی کە زووتر فێری خونێدنەوە بوون لەتاقیکردنەوەکاندا پلەی
بەرزتریان بەدەستهێناوە.
تۆ کەسێکی چەپلەری:
هەندێک داتا دەیخستووە زۆرێک لەوانەی کە تاوانکارن چەپلەرەکانن،
بەڵام هێشتا زاناکان هۆکاری ئەم دیاردەیان نەدۆززیتەوە، لە لایەکی ترەوە دەریدەخات
چەپلەرەکان توانای بیرکرندەوەیان باشتر و جیاوازترە و بەشێوەیەی جیاواز کێشەکان
چارەسەر دەکەن.
ر.ئ