بوونی پیتی M لەناو لەپی دەستدا مانای چی دەگەیەنێت؟

PM:01:01:23/01/2022

43264 جار خوێندراوەتەوە

بوونی چەند هێڵێک لە ناولەپی دەست کە زۆرکات شێوەی پیتی Mی ئێنگلیزی وەرگرتووە، لە بارەی توانا و تایبەتمەندی کەسە زانیاری ئاشکرادەکات، بەگوێرەی شارەزایان ئەوانەی ئەو پیتە لە دەستیاندایە کەسانێکی تایبەتن.

لە ماڵپەڕی لوبنان٢٤دا هاتووە، ئەو هێڵە لەناو لەپی دەستدا خوێندنەوەیەکی مێژووی کۆنی هەیە کە بەPalmistry ناسراوە، زیاتر لەلای هیند و چینییەکان کاری پێکراوە کە کار لەسەر شێوەی دەست و پەنجەکان و نینۆک و هێڵەکانی ناو لەپی دەستدەکات و لێکدانەوە و داهاتووی کەسەکە و ژیانی سۆزداریی دەخاتە ڕوو.

هێڵی ژیان

بە گوێرەی خوێندنەوەی ئەو شێوازە کۆنە هێڵەکە پەیوەندی بە ژیان و ڕووداوەکانەوە هەیە، نمونە ئەگەرهێڵی ژیان کورت بێت مانای وایە ژیانی ناجێگیرە بەڵام ئەگەر درێژبێت واتە جەندین سەختی و قۆناغی قورس لە ژیانیکەسەکەدا ڕوودەدەن، بەڵام درێژی و کورتی هێڵەکە ئاماژە نین بۆ ماوەی تەمەنی کەسەکە لە دنیادا.

هێڵی دڵ

ئاماژەی خۆشەویستییە، ئەگەر هێڵەکە کورت بێت واتە کەسێکی ساردوسڕ و بێ هەستە، بەڵام قوڵ و درێژ بێت مانای وایە هاوسەنگی لەنێوان مێشک وهەستەکانیدا ڕاگرتووە.

هێڵی سەر

پەیوەندی بە تواناکانی مێشکەوە هەیە ئەگەر بە ڕوونی ئەو هێڵە دیار بێت ئاماژەیە بۆ ئەوەی مێشکی سافە و بیرەوەری بەهێزە، بەڵام ئەگەر کاڵ و ناڕوون بێت پەیوەندی بە لاوازی بیرەوەرییەوە هەیە، بەگوێرەی تەمەنیش ئەو هێڵە دەگۆڕێت.

بەگوێرەی خوێندنەوەی کۆنیPalmistryبوونی ئەو پیتە لەناو لەپی دەستی هەندێک کەسدا مانای وایە، کەسانێکی داهێنەر و تایبەتن و هەستەوەریان بەهێزە و یان پێشبینی و تێڕوانینەکانیان بەهێزە بەتایبەت لە خانماندا، ڕۆحێکی سەرکەشیان هەیە و بەرەو سەرکەوتنیان دەبات.

ئەگەر درۆ یان فێڵ لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکرێت بەخێرایی هەستی پێدەکەن، توانای گۆڕینی شێوازی ژیانیان هەیە بە جۆرێک بارودۆخە جیاوازەکان دەقۆزنەوە و لە قازانجی خۆیان بەکاریدەهێنن.

ئ.ل