پیاوێکی چینی بەناوی هاندی جانگ بەوە بەناوبانگە
کە داهێنەرە بەڵام داهێنەری چی؟ داهێنەری شتی بێسوودە.
لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "عەرەبیە"دا
ئاماژە بەوەکراوە، ئەم پیاوە خۆی بە "ئەدیسۆنی بێسوود" ناودەبات بەم دواییانە ناوبانگێکی زۆری پەیداکردووە بە
داهێنانی شمەکی سەیر و جیاواز، وەك دروستکردنی پیانۆیەك لە سفرەوە، کە لەسەر سێ تایە
دەڕوات.
تەنانەت پیانۆکە پیانۆکە مقەڵی گۆشتی لەسەرە کە
لەگەڵ پەنجەنان بە پیانۆکەدا شیشە گۆشتەکان دەسوڕێنەوە و دەبرژێن، بۆیە لە یەك
کاتدا پیانۆ دەژەنێت و گۆشتیش دەبرژێنێت تەنانەت پیاسەش بە پیانۆکە دەکات.
هاندی ئەم داهێنانە سەیرانەی لە چانێڵی یوتیوبەکەی بڵاودەکاتەوە و هەزاران بینەری
هەیە، ئەم داهێنەرە ئارەزوو دەکات بە دەستی خۆی شتەکان دروست بکاتەوە، هەموو جارێکیش
هەوڵدەدات بیرۆکەی جیاواز بەکاربهێنێت.
بەڵام زۆرینەی جارەکان بیرۆکەکەی بێسوودە و بەبێ
بەکارهێنانی ئەو ئامێرەی دروستی کردووە رەنگە ژیانی ئاسانتر بێت.