ڤیدیۆیەك بەراددەیەکی زۆر بەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا
بڵاوبووەتەوە کە تێیدا چەند گوێدرێژێك دەرکەوتوون بەسەر پێوە وەستاون و هەموو جەستەیان
بەستوویەتی.
ئەم ڤیدیۆیە لە شاری وان لە تورکیا تۆمارکراوە،
کە تێیدا دەرکەوتووە بەفرێکی زۆر و چڕ دەبارێت، کە هەموو ساڵێك لەم کاتەدا بەم جۆرەیە
بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە.
لە ڤیدیۆکەشدا چەند گوێدرێژێك دەرکەوتووە کە جەستەیان
بەستوویەتی و توانای جوڵەیان نیە و سپی هەڵگەڕاون، ئەمەش بەشێکی زۆر رەخنەی بەدوادا
هاتووە، کەسانێکی زۆر پێیان وابووە کە دەبوو خاوەنەکەیان بیانباتە شوێنێكی داخراو
و لەبەردەم ئەو شەپۆلەدا نەیانهێڵێتەوە.