ڤیدیۆ.. بوکێک لە ئارایشتگاوە بۆ ماڵەکەی بە ئۆتۆمبێلی بەرگریی شارستانی گواسترایەوە

PM:12:29:19/01/2022

1784 جار خوێندراوەتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەلەستین گرتە ڤیدیۆی بوکێک بڵاوکراوەتەوە، لە ئارایشتگاوە بۆ ماڵەکەی بە ئۆتۆمبێلی بەرگریی شارستانی گواستراوەتەوە.

ماڵپەڕی روسیای ئەمڕۆ ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی بارانی زۆر و کۆبوونەوەی ئاو لە زۆربەی شەقام و گەڕەکەکانی غەزە و داخستنی ڕێگاکانی هاتووچۆ، بوکەکە بەو ئۆتۆمبێلە گەورەیە گواستراوەتەوە.

هەروەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە باوکی بوکەکە سوپاسی پیاوانی بەرگریی شارستانی دەکات و دەڵێت "سوپاس بۆ ئێوە و هەوڵەکانتان کە لە پێناو خزمەتکردنی گەڵدایە، رزگارکردنی بوکەکە کە بەهۆی رووداوە سروشتییەکانی زستانەوە کێشەی هاتوچۆی بۆ دروست بوو بوو".

ئاماژە بەوەکراوە، بەهۆی هاوکاری هێزەکانی بەرگریی شارستانییەوە بوکەکە گوازراوەتەوە بۆ ماڵەکەی، چونکە ئەو شوێنەی لێی بووە لە باکوری غەزە بووە و ئاوی باراناو زۆربەی شوێنەکەی داپۆشیبوو.

ئ.ل