پەرستاری ئوستراڵی برۆنی وێر چەند ساڵێکی لە کارکردندا بەسەربردووە بۆ هاوکاریکردنی
بەساڵاچوەکان لە نەخۆشخانەکان، لەو کاتەی کە دەگەیشتن بە رۆژەکانی کۆتایی ژیانیان.
ماڵپەڕی " The Guardian"ی
بەریتانی لە زاری ئەو پەرستارەوە ئاماژەی بەو شتانە کردووە کە هەموو ئەو کەسانەی
لە کاتی مردندا بوون لە بیریاندا بووە و لێی پەشیمان بوونەتەوە، کە بە گشتی بریتی
بوون لەمانە:
١. خۆزگە دەخوازن ژیانی راستەقینەی خۆیان بژیانایە نەك ئەوەی خەڵك چاوەڕێی
دەکات لێیان.
٢. ئاواتەخوازن کە کەمتر کاریان بکردایە و کاتی زیاتریان لەگەڵ خێزانەکەیان
و منداڵەکانیان بەسەر ببردایە.
٣. ئاواتەخوازن کە هێندە بوێربوونایە کە بیانتوانیایە هەستەکانیان دەرببڕن.
٤. هیواخوازبوون کە پەیوەندییان لەگەڵ هاوڕێکانیان بمایە و دوورنەکەوتنایەتەوە
لێیان.
٥. ئاواتەخوازن کە رێگەیان بەخۆیان بدایە زیاتر دڵخۆش ببن، چونکە دڵخۆشی
هەڵبژاردنە.